وێستگه نیوز-
وته‌بێژی ته‌ندروستی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبوان و مردن و چاكبوونه‌وه به‌كۆرۆنا ڕاگه‌یاند
کیانووش جەهانپوور وەزارەتی تەندروستیی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌تارانی پایته‌ختی ئێران ڕایگه‌یان دلەماوەی 24 کاژێری رابردوودا 139 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 987 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان بۆ سێ هەزار و 36 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 47 هەزار و 593 کەس بەرزبووەتەوە.
هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا 15 هەزار و 473 کەس چاکبوونەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی کیانووش جەهانپوور وەزارەتی تەندروستیی ئێران وسێ هەزار و 871 کەس لە تووشبووان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، سێ هەزار و 111 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی توشبووان بۆ 44 هەزار و 606 کەس بەرزبووەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە 190 وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی 800 هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە 38 هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەی 170 هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
PM:02:59:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوه‌ته‌وه