سلێمانی..به‌راورد به رۆژانی رابردوو هاتوچۆ زیادی كردوه
وێستگه نیوزـ پشتیوان جه‌مال
سه‌ره‌ڕای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ 10ی نیسان و ده‌ركردنی چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ بۆ هاتوچۆ، ئه‌مڕۆ جموجوڵی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبیل به‌راورد به رۆژانی رابردوو زیادی كردوه.
په‌یامنێری وێستگه نیوز له شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌مڕۆ 1ی نیسانی 2020ی تۆمار كردوه كه تیایدا جموجوڵی زیاتری هاوڵاتیان و ئۆتۆمبیل ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌ممه 31ی ئازاری 2020، وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەکی لەبارەی رێنماییە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە و چەند بڕیار و رێنماییەکی دەرکرد.
PM:01:00:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت