بەهۆی کۆرۆناوە.. دیارترین ملیاردێری میسر هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات
وێستگە نیوز-
بەناوبانگترین ملیاردێری میسر بەهۆی بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ و وەستانی کاروبارەکان هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات.
نەجیب ساویرس، دیاترین ملیاردێری میسریە و لە پەیامێکیدا نوسیویەتی، " میسر پێویستی بە بڕیارێکی خێرایە بۆ گەڕانەوە بۆ بازاڕی بەرهەمهێنان، ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە من خۆم دەکوژم بەهۆی دانیشتنم لەماڵەوە".
ئەم هەڵوێستەی ملیاردێرە میسریەکە کاردانەوەیزۆری لەناو خەڵکی وڵاتەکەیدا لێکەوتووەتەوە.
نەجیب ساویرس، ئاماژەی بەوەش کردووە، " لەم دۆخەدا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ناچار دەبن مووچەی کارمەندان کەمبکەنەوەو کارمەندە زیادەکانیان مۆڵەت بدەن، لەم کاتەشدا کۆمەڵێک خەڵک خۆیان دەکوژن چونکە ناتوانن پێداویستی خێزانەکانیان دابینبکەن".
PM:04:07:31/03/2020
ئهم بابهته 5640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت