سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له دوای نزیكه‌ی مانگێك بێده‌نگی، ده‌ستی به‌چالاكی كرد‌و به تاوتوێكردنی كێشه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستیپێكرد.
میدیای په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ی ئازاری 2020، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد‌و له‌لایه‌ن فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێرو عه‌لی ره‌شید ،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێرو نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێرو لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێرو لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای له شاری هه‌ولێر كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا داویانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناو پابه‌ندكردنی هاوڵاتییان به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان.
هه‌وره‌ها ستایشی ماندووبوون و شه‌ونخونیی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆی كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێشمه‌رگه ئاسا له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دابوون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر باسی له كار و هه‌نگاوه‌كانی پارێزگا‌و قایمقامییه‌ت و لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كرد‌و سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی هه‌ولێری به‌تایبه‌تی كرد كه به‌ده‌نگ داواكاری و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون و تاڕاده‌یه‌كی زۆرباش پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێگه ناده‌ن هه‌ڵاوسان له بازاڕ رووبدات و نرخی كاڵا‌و پێداویستییه‌كان به‌رز ببنه‌وه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بڕیاردرا بەڕاوێژ لەگەڵ حکومەت و پارێزگارەکان میكانیزمێكی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاریی ئه‌و خه‌ڵكه كاسبكار‌و دوكاندارانه‌ی ناو بازاڕ بدۆزنه‌وه كه قووتی رۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه‌و ئێستا به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆوه كاره‌كه‌یان نه‌ماوه‌و دوكانه‌كانیان داخراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌و بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایشی كرد‌و له‌نزیكه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌و هێزانه ده‌ربڕی.
هــ. ر
PM:03:06:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 9100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت