نرخی دۆلار به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ی ئازاری 2020، نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ، بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی داخستنی بازاڕی دراوه‌كه‌ی سلێمانی ته‌نیا نرخی دۆلاریان پێده‌گات.

وتیشی: "ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار دیناره‌، له‌كاتێكدا رۆژانی رابردوو به‌ 122 هه‌زار و 300 دینار بوو".

به‌هۆی رێكاره‌كانی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داخراون و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش تا یه‌كی نیسان درێژكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی وت: "لە ئێستادا بەهۆی داخستنی بازاڕەكانی هەرێم و داخستی فرۆكەخانەوە مامەڵە بە دراوە جیهانیەكان نیە هەربۆیە نرخیان نەزانراوە، تەنها بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی رێگە پێدراوە دوكانداران بۆ كاری پێویست دوكانەكانیان بكەنەوە هەر بۆیە تەنها كەمێك ماماڵە بە دۆلار و دینار دەكرێت".

هــ. ر


PM:02:43:31/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 19636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو