ئه‌مریكا بۆ ئێران: له قاسه‌كه‌ی خامنه‌ئی پاره بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا ده‌ربهێنن
مۆرگان ئۆرتاگۆس
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دایه‌وه و وتی ئه‌گه‌ر تاران پێویستی بە پاره‌یه با له‌و ملیاران دۆلاره ده‌ریبهێنن كه له قاسه‌كه‌ی خامنه‌ئیدایه.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، وه‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كه‌موكورتییه‌كانی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌یوه‌ندیی به سزاكانی واشنتنه‌وه نییه بۆسه‌ر تاران، وه‌ڵامی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشی دایه‌وه و پێی وت "با وڵاته‌كه‌ت واز له درۆ و دزی بهێنێت".
پێشتر جه‌واد زه‌ریف ئه‌مریكای به "تیرۆری ته‌ندروستی" تۆمه‌تبار كردبوو و رایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ناتوانن به‌باشی به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه و ئه‌و كاره‌شی به "نا مرۆیی و بێ ره‌وشتی" له‌قه‌ڵه‌مدابوو.
له به‌رامبه‌ریشدا وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆمه‌ته‌كانی زه‌ریفی ره‌تكرده‌وه و پێی راگه‌یاند كه "بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌توانن له ملیاره‌كانی ناو قاسه‌كه‌ی خامنه‌ئی پاره خه‌رج بكه‌ن".
PM:11:02:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت