هۆشدارییه‌كی‌ توند له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌


وێستگه‌ نیوز-

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند"لەم چەند رۆژەدا خەڵکانێکی نابەرپرس بە ئاشکرا داوای سەرپێچیکردنی یاسا و پابەندنەبوون بە رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان دەکەن و هانی خەڵک دەدەن بۆ خۆپێشاندان و گردبوونەوە و دەیانەوێت بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەرژەوەندی گشتی رووبەڕووی مەترسی بکەنەوە". 
 
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ هۆشیارییه‌كی‌ توند ده‌داته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ به‌" بە ئاشکرا داوای سەرپێچیکردنی یاسا و رێنماییەکان دەکەن کە هەر سەرپێچی و پێشێلکاری و گردبوونەوەیەک، رووبەڕووی لێپێچینەوە و سزای یاساییان دەکاتەوە، چونکە بەمکارەیان تەندروستی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی دووچاری مەترسییەکی زۆر دەکەنەوە".
 
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە داواکاری گشتی دەکات کە رێکاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک و پێشێلکردنێکی رێکار و رێنماییەکان بگرێتەبەر. 


PM:10:20:29/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 19340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت