وێستگە نیوز بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر قەدەغەکردنی هاتووچۆ بڵاودەکاتەوە



وێستگە نیوز- 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆمەڵێک ڕێ و شوێنی نوێ بۆ ئاسانکاری هاوڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ تاوەکو ڕۆژی 16 ی نیسانی 2020 درێژدەکاتەوە.

وێستگەنیوز، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی لەلایەن مەسروربارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانەوە، هەردوو وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی سەرپشک کراون تاوەکو بەکۆبونەوەو ڕاوێژکاری بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی هاتووچۆ بدەن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس بەوێستگە نیوزی راگەیاند لەدەرئەنجامی کۆونەوەو ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆدا بڕیاردراوە کەقەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە تا ڕۆژی 16 ی نیسان 2020

هەروەک ڕونیکردەوە، کۆمەڵێک ئاسانکاری فراوان ڕوودەدەن کە وابڕیارە ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەک ڕونبکرێتەوە.





PM:02:43:29/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 55964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت