د.سه‌باح هه‌ورامی: ئه‌م ڤایرۆسه بزێوه ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات ناناسێت، پابه‌ند بن
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ئاماژه‌ی به توشبونی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و وتی "ئه‌م ڤایرۆسه بزێوه ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵات و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ناناسێت".
د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئەم ڤایرۆسە بزێوە جیاوازی ناکات لەنێوان ووڵاتی پێش کەوتوو و دواکەوتو، هەژار و دەوڵەمەند، دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات، دیندار و بێ دین".
راشیگه‌یاندووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا "هەموو سنورەکان بەسەردەکاتەوە، بۆیە تکایە پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن سەرجەم چین و توێژەکان."
بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 113 تووشبوو، لەنێویاندا 2 مردن هەیە و 39 نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، 759 كه‌س له به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 11 هه‌زاری دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:07:02:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت