توركیا.. شارێك و چوار گوند كه‌ره‌نتینه كران و ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت دان به‌خۆتاندا بگرن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، حكومه‌تی توركیا شارێك و چوار گوندی كه‌ره‌نتینه كرد، سه‌رۆك كۆماری توركیاش داوای له هاوڵاتیانی كرد پابه‌ند بن و دان به‌خۆیاندا بگرن.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا بڵاویانكره‌وه كه شاری كاندیرلی و گونده‌كانی یه‌نی سه‌لیمیه و به‌شیكاتش و ئاینتیبی و مالتیبی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه‌ره‌نتینه كراون.
راشیگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی توندیان گرتوه‌ته‌به‌ر و ته‌نها بۆ یه‌ك جار رێگه به چوون و هاتن له ده‌روازه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌ده‌ن و رێگه ناده‌ن دووباره هاتوچۆی تێدا بكرێته‌وه.
بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له خه‌ڵكی توركیا كردوه پابه‌ندن بن به رێوشوێنه‌كانه‌وه و به هۆشیاری مامه‌ڵه بكه‌ن و گرنگی به پاكوخاوێنی بده‌ن.
سه‌رۆك كۆماری توركیا داواشی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه به‌رگه بگرن و دان به خۆیاندا بگرن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له توركیا 75 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ هه‌زار و 629ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:05:50:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت