وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به كۆرۆنا له ریزه‌كانی سوپا راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كرۆناوه رویداوه.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێكی سه‌ربه پنتاگۆن له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی ئازاری 2020، یه‌كێكی دیكه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام زانیاریی زیاتری له‌سه‌ر بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵێنده‌رێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بووه كه بۆ ئاژانسی هاوكاریی به‌رگری و ئه‌منیی ئه‌مریكا كاری كردووه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، هه‌زار و 228 كه‌س له ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 85 هه‌زاری دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:04:44:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت