وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا تووشی كۆرۆنا بوو
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئێستا خراوه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه.
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندوه كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كان نیشانه‌كانی كۆرۆنای به سووكی تێدا ده‌رخستووه.
وتیشی به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و توشبونی به كۆرۆنا، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا تووشی كۆرۆنا بووه، جۆنسن، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند كه دۆخه‌كه ترسناكه‌و ڕه‌نگه مه‌رگی ئازیزانتان به‌چاوی خۆتان ببینن.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ئەکاونتی تویتەری ڕایگه‌یاند كه له‌ئێستادا له‌رێگه‌ی ڤیدیۆوه كاروباره‌كانی حكومه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوینێ شه‌وه‌وه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا ده‌ركه‌تووه‌و دوای پشكنینیش حاڵه‌ته‌كه پۆزه‌تیف بووه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، 759 كه‌س له به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 11 هه‌زاری دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:04:40:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت