خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌یسبوك بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه
وێستگه نیوز-
ئه‌مرۆ هه‌ینی، 27-3-2020 كۆمپانیای فه‌یسبوك خزمه‌تگوزاری رووبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاد كرد.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی فه‌یسبوك به‌سۆرانی و كرمانجی سه‌رجه‌م ئه‌و رێنمایی و داتایانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه كه بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڵاویده‌كاته‌وه.
زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دێته سه‌ر ئه‌كاونته‌كه‌ت له‌تۆڕی فه‌یسبوك.
كۆمپانیای فه‌یسبوك پێیوایه ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بۆ رێگریكردنه له‌هه‌واڵی ناڕاست و ساخته" له‌سه‌ر پرسێكی گرنگ كه ته‌ندروستییه".
AM:09:20:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت