سلێمانی.. پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل ده‌مه‌قاڵێ و گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و روداوێكی هاتوچۆ له شاری سلێمانی روویدا و دوای دروستبونی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان دوو شۆفێره‌كه‌دا، یه‌كێكیان جه‌ڵته لێی دا و گیانی له‌ده‌ستدا.
كاروان حه‌مه سدیق، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه روداوه‌كه كاتژمێر 10:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیل روویداوه.
وتیشی كه دوای روداوه‌كه دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شوفێرەکە دروست بووه و دواتر یەکێک لە شوفێرەکان بەهۆی دەمەقاڵییەکەوە جەڵتە لێی داوه گیان لەدەستداوه.
دروستبوونی ئه‌و رووداوه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه.
PM:11:59:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 33888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت