له ده‌رئه‌نجامێكی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم توشبونی ژنێكی ته‌مه‌ن 56 ساڵه‌ی به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 26ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌كی دیكه له شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد كه "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 56 ساڵە و خێزانی توشبووێکی پێشووە."
تائێستا له سنوری پارێزگای سلێمانی 69 حاڵەتی توشبوون تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 3یان بەتەواوی چاکبوونەوەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا 104 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە، توشبوەکان بەمۆجۆررە بەسەر شارەکانی هەرێمدا دابەشبون: له سلێمانی 69 توشبوو و لە هه‌ولێر 33 توشبوو و لە دهۆکیش دوو توشبوو.
PM:10:53:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه