تره‌مپ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد

‌نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، یه‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ كردووه‌.

له‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ نێچیرڤان بارزانیی نوسیوه‌ " بەڕێز جەنابی سەرۆک، بەناوی گەلی ئەمەریکاوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی کوردستانی عیراق دەخوازم. "

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی نوسیوه‌: "ئێمە بەیەکەوە دەستکەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەست هێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانمان لەگەڵ حکومەتی ئێوەدا. "


PM:10:45:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 7128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت