ته‌ندروستیی گه‌رمیان: پشكنینی كۆرۆنا بۆ 620 كه‌س كراوه و ئه‌نجامه‌كانیان پاك ده‌رچون
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه كه پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ 620 نموونه‌ی وه‌رگیراو كراوه و ئه‌نجامه‌كانیان نێگه‌تیف واته پاك ده‌رچووه و خۆشبه‌ختانه هیچ توشبوویه‌كی كۆرۆنای تێدا نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندرستیی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدائاشكرایكردووه كه "تائێستا له‌گه‌رمیان پشكنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكه‌ی (620) نمونه ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجامی هه‌موشیان نێگه‌تیڤ بون و خۆشبه‌ختانه كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نه‌بون."
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م زانیارییه دڵخۆشكه‌ره‌یه ده‌بێت هانده‌ر بێت بۆ به‌رده‌وامبون له پابه‌ندبون به مانه‌وه له ماڵه‌وه و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و رێنماییانه و حساب بۆ نه‌كردنیان، چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه تائێستاش به توندی بونی هه‌یه و هیچ نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، به‌ڵكو تۆماركردنی به‌رده‌وامی حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسه‌كه له ناوچه و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر و نزیكی گه‌رمیان، راده‌ی مه‌ترسیه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیاتر ده‌كات.
ته‌ندروستیی گه‌رمیان داواشی له هاوڵاتیان كردوه به گرنگییه‌وه له رێنماییه‌كان بڕوانن و له ماڵه‌كانیان نه‌ینه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵ به كه‌س نه‌بن و به‌رده‌وام بن له گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندروستیه خۆپارێزییه‌كان، به‌تایبه‌تی له ده‌ستشۆردن به‌شێوه‌ی دروست و پاكوخاوێن راگرتنی خود.
PM:10:19:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت