تەندروستی سلێمانی: ١٢ توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوەو دەگەڕێنەوە ماڵەوە


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ۱۲ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاکبونەوە و ئeمشەو دەگەرێنەوە ماڵەکانی خۆیان. 

راشیگەیاندووە، بەمەش کۆی گشتی حاڵەتی چاکبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گەیشتە ٣٩ کەس.

بەپێی دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم تا ئێستا ١٠٣ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. 


PM:08:49:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو