ئاسایشی سۆران لەبارەی دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



وێستگە نیوز- 
ئاسایشی سۆران لەبارەی دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی  دواتر ئازادکردنیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سۆراندا هاتووە، "دوێنێ شەو سێ هاوڵاتی دۆڵی باڵەیان سەر بە ناحیەی قەسرێ بە هۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ لە لایەن ئاساێشەوە دەستگیر کران. جیا لەم سەرپێچییە هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش ئاگادری ئەم چەندەن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیر کران، بەڵام بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و ڕێگری لە جێبەجێ کردنی یاسا دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، "بە هۆی ئەو کەشەی خوڵقێندرا ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر فەرمانی بەرێز سەرۆکی حكومەت ئەو سێ کەسە ئازاد کران، ئەوەش دوای ئەوەی بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت ئەم داوایەی ئاراستەی بەڕێزیان کردبوو. هێزەکانی ئاسایش یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن و هیچ جیاکارییەک لەم بوارەدا ناکەن. هیوادارین لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن تاکو یاسا و رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".


PM:06:55:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو