کۆرۆنا حکومەتێکی ئەوروپی هەڵوەشاندەوە





وێستگە نیوز- 
پەرلەمانتارانی کۆسۆڤۆ دەنگیاندا بە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی وڵاتەکەیان و لادانی سەرۆک وەزیران بەهۆکاری ئەنجامنەدانی مامەڵەیەکی تەندروستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 


پەرلەمانی کۆسۆڤۆ بە دەنگی ٨٢ پەرلەمانتار لە کۆی ١٢٠ پەرلەمانتار متمانەی لە حکومەتی وڵاتەکەی سەندەوە، ٣٢ پەرلەمانتاریش دژی سەندنەوەی متمانە بوون لە حکومەتی وڵاتەکەیان. 

بەپێی دوا ئاماری راگەیەندراو لەو وڵاتە تا ئێستا ٧٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە. 



PM:06:44:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو