7 کەسی دیکە لە عیراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا



وێستگە نیوز- 

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەرزبووەوە و 36 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 7 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا. 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، 36 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون کە هەشت کەسیان لە بەغدا و نۆ کەسیان لە بەسرەن. 
 
بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 382 کەس تووشبوون، 105 کەس چاکبوونەتەوە و 36 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 



PM:03:41:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو