پەرلەمانتارێک: لێبوردنی گشتی بۆ بەندکراوان رەتدەکەینەوە


وێستگە نیوز- 
پەرلەمانتارێکی لیژنەی یاسایی رەتدەکاتەوە لێبوردنی گشتی بۆ بەندکراوان دەربچێیت و رایدەگەیەنێیت: لەگەڵ لێبوردنی تایبەتین .

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی و لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: بەھۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید١٩ لە عێراق، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی بەندکراوانی بەندینخانەکانی عێراق ئازادبکرێین.

وتیشی:  ئێمە لەگەڵ ئازادکرن و لێخۆشبونی گشتی نین، بەڵکو لەگەڵ لێبوردنی تایبەتداین، چونکە سەدان بەندکراوھەن کە داعش و تیرۆریست بوونە و تێیدایە کە دەستیان لە خوێن و کوشتنی ھاوڵاتیان ھەیە یاخود بەھۆی تاوانی گەورە و کاری مادەی ھۆشبەرەوە و دەستدرێژیکردنەسەر ژنان دەستگیرکراون و ئێمە مەرجەکانمان ئەوەیە کە لەکاتی بریاردان لە لێخۆشبوون ئەو کەسانە نەگرێیتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:داکۆکی لەوە ئەکەین کە بڕیارەکە ئەوانە بگرێیتەوە کە مافی گشتی نەیانگرێیتەوە و بە سولحکردن چارەسەردەبن.

ھەروەک ئەڵماس فازڵ، راشیگەیاند: ئەم ھەوڵەی حکومەتی عێراق و لیژنەی یاسایی بۆ ئەوەیەبەندینخانەکانی عێراق زیاتر قەرەباڵەغ نەبێیت و نەبێیتە شوێنی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی ئەوەشیخستەروو لە ئێستادا بە شێوەی ئۆن لاین لە لیژنەی یاسایی لەگەڵ حکومەت و لایەننی پەیوەندیدار لە گفتوگۆداین لەوبارەیەوە بەمەبەاتی بریاردانێکی تەندروست بۆ ئەو بابەتە. 

ئەڵماس فازڵ، ئاشکراشیکرد: لێبوردنی گشتی رێکاری یاسایی ورد و خوێندەوەی پەرلەمانی دەوێیت و کاتێکی زۆر ی ئەوێیت تاوەکو دەوێ تاوەکو  بڕیار ی لەسەر بدرێیت بەڵام لێبوردنی تایبەت رێکارەکانی لەلایەن حکومەتەوە ئاسانترەو دەتوانێیت بریاری لێبدات .


PM:03:38:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو