هاتوچۆی ههولێر: دوو ئۆتۆمبێل دهستیان بهسهردا گیرا كه چهند هاوڵاتیهكی تیادا بوو
فۆتۆ: هاتوچۆی ههولێر
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، "لەسەر رێگای هەولێر - گوێر دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عیراقی تێدابووە و بەنیازبون بە نایاسایی و بێ پشکنین بیانهێننە ناو هەولێر".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئازاری 2020، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرنشینەکانی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە رەوانەی پشکنینی پزیشکی کران، شۆفێرەکانیش رادەستی پۆلیس کران بۆئەوەی بدرێنە دادگا.
ئاماژەبەوەشکراوە، "لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، شۆفێرەکان وتویانە ئەوانە کرێکاری کۆمپانیان و دواتر دەرکەوت کە ئەوانە کرێکاری ئەو کۆمپانیایانە نین".
هاتوچۆی هەولێر داواشیکردووە، "هەوڵی تێکدانی ئاسایشی تەندروستی هەرێم نەدرێت، چونکە رێکارییەکان زۆر توندن لەو حاڵەتانەدا".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 14ی ئازارەوە ماوەی 12 رۆژە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت، بەشێکی هاوڵاتیانیش سەردانی قایمقامییەتی قەزاکان دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی رێگەپێدانی هاتوچۆکردن.
هــ. ر
PM:01:41:26/03/2020
ئهم بابهته 2816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت