گیان له دهستدان به كۆرۆنا له ئهمریكا زیادی كرد
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا 69 ههزار كهسی تێپهڕاند و ژمارهی گیان لهدهستدانیش به ڤایرۆسهكه گهیشته ههزار كهس.
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 25ی ئازاری 2020، لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە زیاتر لە 10 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەمشێوەیەیه:
تووشبوون: 69 هەزار و 171 کەس
چارەسەرکراو: 394 کەس
گیانلەدەستدان: هەزار و 50 کەس.
هاوكات ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دوو ترلیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ رووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان و هەروەها لە جیهانیشدا.
بەرپرسانی ئەمریکا چین بە هۆکاری بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە تۆمەتباردەکەن و دەڵێن، حکومەتی چین تا ڤایرۆسەکە بڵاونەبووەتەوە زانیارییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دیکە هاوبەشی پێنەکردووە و ئەمەش وایکردووە ڤایرۆسەکە بەئاسانی کۆنترۆڵ نەکرێت.
هــ. ر
PM:12:14:26/03/2020
ئهم بابهته 2204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت