ئێران قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌ نێوان شاره‌كاندا راگه‌یاند

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی ئێران رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ھاتوچۆ لە نێوان شارێک بۆ یەکێکی دیکە رادەگیرێت و پێویستە ھەموو ئەو کەسانەشی لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیانن بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.


حسێن زولفەقاری، سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران رایگەیاند، خەڵکێکی زۆر بەھۆی ھاتنی سەری ساڵی فارسییەوە گەشتیان بۆ شارەکانی دیکە کردووە و ئەوەش، مەترسی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە زیاد دەکات.

راشیگەیاند، پێویستە ھەرچی زووە، ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکانی خۆیانن، بگەڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەو کەسانەشی ویستی گەشتیان ھەیە، گەشتەکەیان ھەڵبووەشێننەوە و ئەنجامی نەدەن چونکە رێگا دەگیرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران زۆرترین رێژەی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە و بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە 27 ھەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە دوو ھەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە.

هــ. ر


AM:10:30:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو