سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێم تۆماركرا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ حاڵه‌تی تری تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێرن، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێم گه‌یشته 103 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن.
هاوكات شه‌وی رابردوو له راگه‌یه‌ندراوێكی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا ئاماژه به‌وه‌درا: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە".
به‌تۆماركردنی ئه‌و سێ حاڵه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر، کۆی گشتی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە 103 حاڵەت و دوو مردن، له‌گه‌ڵ 27 كه‌سیش كه چاكبوونه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:09:28:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت