سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان: داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ هێمن مامه‌ند ئازاد بكرێت

‌رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند

وێستگه‌ نیوز ـ

لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، داوای هه‌رچی زووه‌ ئازاد كردنی ده‌كه‌ن.


لیژنه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "شەوی رابردوو 24ی ئازاری 2020، هێزێکی ئەمنی لەشاری هەولێر دەچنە سەر ماڵی رۆژنامەنوس هێمن مامەند و دەستگیری دەکەن".

ده‌شڵێت: "ئێمە ئاگاداری هەموو لایەک دەکەین کەوەک لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان ئەو شێوازە هەڵسوکەوت و مامەڵەکردنە لەگەڵ رۆژنامەنووس پێشێلکاریەو پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 هەرێمی کوردستانە".

راشیده‌گه‌یه‌نێت: "بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی یاساکانی رۆژنامەگەری بن لە پێناو فەراهەمکردنی ئازادی رۆژنامەگەری و دیموکراسی و ژیانێکی ئارام بۆ هەرێمی کوردستان، هەرچی زووترە داوای ئازادکردن بۆ رۆژنامەنووس هیمن مامەند دەکەین".

هــ. ر


PM:10:48:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو