ئه‌نجامی پشكینی چه‌ند كه‌سێك له‌ سۆران ده‌رچوو


وێستگه‌ نیو ـ
لە سنوری‌ قەزای‌ سۆران پشکنینی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی‌ کران و سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوو.


لیژنە‌ی بە‌‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی ڤایروسی كۆرۆنا لە‌ قه‌زای سۆران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ئازاری 2020، رایگەیاند، ئەمرۆ دوای‌ وەرگرتنی‌ 49 سامپڵ بۆ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا، ئەنجامەکەیان دەرچوون و سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون، واتە کەسیان هەڵگری‌ ڤایرۆسەکە نین.

تا ئێستا 99 کەس لە هەرێمی‌ کوردستان تووشی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 27 کەسیش چاکبونەتەوە.

هــ. ر


PM:10:10:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو