قایمقامییه‌تی هه‌ولێر داوایه‌ك له‌ هاوڵاتییان ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامەتی هەولێر رایگەیاند، داوا لە سەرجەم هاوڵاتییانی سنوری شاری هەولێر دەکەن، بۆ مەبەستی داواکاری رێگاپێدان بۆ ھاتوچۆکردن سەردانیان نەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئازاری 2020، قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، "داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەین، سەردانی دیوانی قایمقامیەتەکەمان نەکەن بۆ مەبەستی داواکاری رێگاپێدان بۆ ھاتوچۆکردن، لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەکان راگیراون".

راشیگەیاندووە، "تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن ھاتوچۆ بکەن کە لە رێنماییەکانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لە 25ی ئازاری 2020، رێگاپێدراون و پێویستیان بەھیچ رێگاپێدانێکی دیکە نییە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 14ی ئازارەوە ماوەی 11 رۆژە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت، بەشێکی هاوڵاتیانیش سەردانی قایمقامییەتی قەزاکان دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی رێگەپێدانی هاتوچۆکردن.

هــ. ر


PM:06:38:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 5108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو