دادگای نه‌رویج ناردنی مه‌لا كرێكاری بۆ ئیتاڵیا درێژ كرده‌وه
مه‌لا كرێكار و پارێزه‌ره‌كه‌ی.. فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
دادگای نه‌رویج ماوه‌ی راگرتنی مه‌لا كرێكار و نه‌ناردنی بۆ ئیتاڵیا تا 16 رۆژی دیكه درێژكرده‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار ئه‌میری ره‌وتی شاخ، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەمڕۆ دادگای سەرەتای ئۆسلۆ بێ ئامادەبوونی کرێکار بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی راگرتنەکەی بۆ ماوەی 16 ڕۆژی دیکە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "دادگا لە بڕیارەکەیدا هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنەکەی مامۆستا کرێکاری گەڕاندووەتەوە بۆ ئەگەری راکردنی لە نەرویج".
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە ناتوانرێت رەوانەی ئیتالیا بکرێت، موخابەراتی نەرویجیش ناتوانێت کاتێک بۆ ناردنی بۆ ئیتالیا دیاری بکات.
خالید ره‌نجده‌ر، ئه‌وه‌شی وتووه: برینیار مێلینگ-ی پارێزەری داوای لە دادگا کردووە کە کرێکار "تەبریە" بکرێت و بنێردرێتەوە بۆ ماڵی خۆی، سەربارەت بە بارودۆخی ئەو لە زینداندا دادگا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مانەوەی لە زیندان ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە کەمترە وەک لەوەی لە ماڵەوە بێت.له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌واڵگری ئیتالیا، مه‌لا كرێكار له ساڵی رابردوه‌وه له لایه‌ن دادگای نه‌رویحییه‌وه ده‌ستگیر كراوه، ئیتاڵیا داوا ده‌كات بۆ دادگایی كردن ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی گروپه توونده‌ڕه‌وه‌كان دادگایی بكرێت.
مه‌لا كرێكار، ئه‌میری پێشووی رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام و ئه‌میری ره‌وتی شاخ، تا ئێستا چه‌ند جارێك به تۆمه‌تی جیاواز له لایه‌ن حكومه‌تی نه‌رویجیه‌وه ده‌ستگیر كراوه و دواتر ئازاد كراوه.
هــ. ر
PM:06:13:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت