عیراق: ٣٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون



وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.. 
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا توشبوانی هەرێمیش ئاماژەیان پێدراوە بەم شێوەیە: 

 رەسافەی بەغدا: ٦ توشبوو

 شاری پزیشکی بەغدا: ٣ توشبوو

 بەسرە: ١ توشبوو

 موسەننا: ٢ توشبوو

 کەربەلا: ٤ توشبوو

 کەرکووک: ١ توشبوو 

 نەجەف: ٤ توشبوو

 سلێمانی: ٦ توشبوو 

 دیوانییە : ١ توشبوو

 هەولێر : ٢ توشبوو

وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاندووە، کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ٣٤٦ کەس ٢٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ کەسیان چاکبوونەتەوە. 



 


PM:04:33:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت