ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پارە دەداتە عیراق


وێستگە نیوز- 


 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕی ٦٧٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید- ١٩ لە عێراق تەرخان کرد, ئەویش لەڕێی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشیە گوازراوەکانی سەر بە ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیەوە.

 ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەو کۆمەکانە لە ڕێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی ئامادەکاری و ڕووبەڕووبوونەوەکانی کۆڤید- ١٩ لە عێراقدا. ئەم کۆمەکانە هاوکار دەبن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پلانی ستراتیژی ئامادەسازی و وەڵامدانەوە بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆڤید- ١٩ لەو وڵاتانەی تیایاندا بڵاوبۆتەوە یان لە مەترسیدان، هەرەوها بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بڵاوبوونەوەی لە سەرجەم وڵاتان.

 ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لەو باریەوە وتی،  " ڕاگەیاندنی ئەم کۆمەکەی ئەمڕۆ دەرخەری هاوشانی بەهێزی نێوان ئەمەریکاو عێراقە. ئێمە پابەندین بە جەنگان دژی ئەو پەتا جیهانیە هاوشان لەگەڵ خەڵکی عێراقدا. ئەم پشتیوانیانە کە لەڕێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین کراون ڕاستەوخۆ پەرە بەتواناکانی وڵات دەدەن لە جەنگان دژی بڵاوبوونەوەی کۆڤید- ١٩." ئەو کۆمەکانەی کە بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دابین دەکرێن یارمەتی حکومەتی ئەو وڵاتانە دەدەن کە ئێستا تیایاندا بڵاوبۆتەوە یان لە مەترسیدان بۆ ئامادەکردنی تاقیگەکانیان بۆ ئەنجامدانی ژمارەی زیاتری پشکنینی کۆڤید- ١٩، جێبەجێکردنی پلانی فریاگوزاری تەندروستی گشتی بۆ خاڵەکانی هاتنە ژوورەوە، چالاک کردنی دۆزینەوەی کەیسەکان و چاودێری لەسەر بنەمای کەیسەکان بۆ نەخۆشیە هاوشێوەکانی ئەنفلۆنزا، ڕاهێنان و پڕچەک کردنی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا، لێکۆڵینەوە کردن لە کەیسەکان و بەدواداچوونی زنجیرەی بەریەککەوتنەکانی کەسانی توشبوو و گونجاندنی بابەتەکانی ڕاهێنانى کارمەنداندانی تەندروستی لەگەڵ کۆڤید- ١٩دا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا راشیگەیاندووە، بۆ چەندین دەیەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەورەترین بەخشەر بووە لە جیهاندا بۆ کۆمەکى دوو لایەنە بۆ تەندروستی گشتی. لە ساڵی ٢٠٠٩ وەو لەڕێی ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی دەرەوەوە، باجدەرانی ئەمەریکا بە بەخشندەیەوە زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلاریان بۆ بواری تەندروستی لەسەر ئاستی جیھان دابین کردووە . ئەو بڕە پارەیە ژیانی پاراستوەو ئەو کەسانەشی پاراستووە کە مەترسی نەخۆشیان لەسەر بووە، دامەزراوە تەندروستەکانی دروست کردووە و پەرەی بە سەقامگیری کۆمەڵگاکان و گەلان داوە. لەو ژمارەیەش، لەساڵی ٢٠٠٩ وە ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی زیاتر لە ١,١ ملیار دۆلاری بۆ ڕێگەگرتن ودۆزینەوەو وەڵامدانەوەی پەتاو سەرهەڵدانی مەترسی تەندروستی تەرخان کردووە بە کۆڤید- ١٩ ەشەوە .


PM:02:53:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت