کۆرۆنا گەیشتە عەرشی شا



وێستگە نیوز- 

کۆرۆنا گەیشتە عەرشی شای بەریتانیا و شازادە چارلز کوڕو جێگرەوەی یەکەمی شاژن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. 

بەپێی میدیاکانی بریتانیا، شازادە چالیزی تەمەن 71 ساڵ، کوڕ و جێگرەوەی یەکەمی شاژنی بریتانیا دوای ئەوەی چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا دەرکەوت،  پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدرا، ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچو  واتا توشی ڤایرۆسەکە بوە.

کامیلا، هاوسەری شازادە چارلیز دوای ئەوەی هەمان پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدا ئەنجامی پشکنینەکەی نەرێنی دەرچو، واتا توشی کۆرۆنا نەبوە.





PM:02:29:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 18392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت