ترەمپ: تورکیا و کوردانی سوریا ئامادەییان بۆ رێککەوتن پیشانداوە


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز باسی لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كرد و رایگەیاند "پێموتن (بە توركیا) لەگەڵ كورددا رێكبكەون و بگەنە ئاشتی، بەڵام ئەردۆغان و كوردیش نەیانویست، لە كۆتاییدا ناوچەی بەناو ئارام دروستكرا، ئەوەی ماوەی دوو مانگە دروستكراوە".

ترەمپ وتیشی: "دەستیانكرد بە شەڕ، دۆخەكە زۆر خراپ بوو، من و چەند ولاتێكی دیكە دەستوەردانمان كرد و ئێستاش پێیاندەڵێم رێككەوتن واژۆ بكەن، ئەوانیش دەڵێن بەڵێ رێكدەكەوین".

مانگی كانونی یەكەمی 2019 سوپای توركیا هێرشیكردە سەر چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان و داگیریكرد.



PM:10:30:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 7832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو