به‌ڤیدیۆ.. په‌یامی هاوڵاتییه‌كی میسری كه خۆی و منداڵه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی میسری كه تووشی كۆرۆنا بووه و له‌خۆیه‌وه منداڵه‌كه‌شی تووش كردووه، داوا ده‌كات خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، چونكه مانه‌وه له نه‌خۆشخانه زۆر سه‌ختتره له ماڵه‌وه.
هاوڵاتییه میسرییه‌كه به‌ناوی محه‌مه‌د،رێبه‌ری گه‌شتیاری بووه و گه‌شتیارێكی ئه‌ڵمانیی له‌گه‌ڵ بووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه، به‌ڵام نیشانه‌كان له‌و گه‌شتیاره ئه‌ڵمانییه‌دا ده‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌ر به‌وهۆكاره‌ش هاوڵاتییه میسرییه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
هاوڵاتییه ده‌ڵێت "كه چوومه ماڵه‌وه، هه‌ستم به سه‌رمایه‌كی زۆر كرد، چووم بۆ لای پزیشك چاره‌سه‌ری پێدام به‌ڵام سوودی نه‌بوو، چومه نه‌خۆشخانه دوای پشكنین و وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێن، ده‌ركه‌وت كه جگه‌له‌وه‌ی خۆم كۆرۆنام گرتووه، ڤایرۆسه‌كه‌شم بۆ كوڕه‌كه‌م گواستووه‌ته‌وه".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هاوڵاتییه میسرییه‌كه ده‌ڵێت: "داوا له دایك و باوكان ده‌كه‌م 14 رۆژ له ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه، ئه‌گه‌ر پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێنین، تكایه له ماوه‌ڵه‌وه بن، مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، زۆر ناخۆشتره له ماڵه‌وه".
PM:10:17:24/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت