وەزیری پەروەردە رونکردنەوە لەبارەی دەوامی خوێندنگەکان دەدات
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەیدەوامی خوێندنگەکانەوە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بە رەچاوکردنی بارودۆخی تەندروستی و بە بڕیاری پێویست دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، " دڵنیایی دەدەینە قوتابی و خوێندکارانی کوردستان کە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەهیچ جۆرێک نافەوتێ و پلان هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەیان".
ئاماژەی بەوەش کرد، " لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەو پلانە پێشنیارکراوانە تاوتوێ دەکات کە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لەلایەن وەزارەتی پەرەردەوە خراوەتە بەردەستیان و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدات".
سەدا ٣٠ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لەناو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم، وەک رێکارێکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لە رۆژی ٢٦ ی ٢ ی ٢٠٢٠ وە دەوامی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە رابگرێت.
PM:09:01:24/03/2020
ئهم بابهته 60384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت