هونەرمەندێکی بەناوبانگی جیهان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز ـ

ژەنیاری ناوداری سەکسیفۆن، Manu Dibango دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دواجار بەرگەی ئازارەکەی نەگرت و ئەمڕۆ بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد.


ئەو هونەرمەندە دیارە لە تەمەنی 86 ساڵییدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا لە ژێر چاودێری تووندی پزیشکەکاندا بوو، بەڵام ئەمڕۆ بنەماڵەکەیان بە میدیاکانیان راگەیاند، کە باشترین ژەنیاری سەکسیفۆن لە جیهان، بۆ هەتا هەتایی چاوەکانی داخست و ماڵئاوایی لە ژیانکرد، لە رێورەسمێکی خێزانی تەرمەکەی بە خاک دەسپێرن.

ژەنیاری بەناوبانگی سەکسیفۆن، Manu Dibango یەکێک بوو لە ناودارترین ژەنیار لە ئەمریکا و ئەفریقا، لە ساڵی 1972 دەستی بەکاری هونەری کردووە، میوزیکی بۆ سەتان گۆرانیبێژی نێودار داناوە، میوزیکی بۆ گۆرانییەکی مایکل جاکسن و ریانە داناوەو لە شاری نیویۆرک دەژیا و سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەند میوزیک و گۆرانییەک بوو، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو بەرنامە و پلانەکانی لێ تێکداو بەیەکجار ماڵئاوایی لە ژیانکرد.


PM:05:58:24/03/2020












ئه‌م بابه‌ته 73500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو