385 توشبووی كۆرۆنا لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ



وێستگەنیوز-

بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەی مردن لە ئیسپانیا زیاتر بووە لە زۆرینەی وڵاتانی دیكە تا ئێستا، بەجۆرێك لەو كاتەدا 385 توشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی تەندروستی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 385 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردووان لەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گەیشتە دوو هەزار و 696 كەس.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لە سەرتاسەری جیهان 17 هەزار و 148 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.




PM:03:27:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو