چین بۆ دووه‌م جار هاوكارییه‌كانی‌ گه‌یانده‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌.. له‌تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێنه‌وه‌



وێستگه‌ نیوز-

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ كاروانێكی‌ تری‌ هاریكارییه‌كانی‌ كۆماری‌ چین گه‌یشته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كه‌ بریتی‌ بوو له‌هه‌زار كیتی‌ پشكنینی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا.

له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر د. سامان به‌رزنجی‌، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ كونسڵی‌ كۆماری‌ چین، كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانییان ساز كرد. 

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەمە حکومەتی چین هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات، لە ئێستاشدا ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دابینکردوون.

وتیشی، ڕۆژی 27 مانگ تیمێکی شارەزای چینی، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ڕاوێژکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای هەرێم بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، نی ڕووچی کونسوڵی گشتی چین رایگەیاند، ولاتەکەی هاوکاری زیاتری هەرێم دەکات، هاتنی ئەو تیمەش سودی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت، لەم بارودۆخەدا لەگەڵیان دەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەندێک لە کۆماپانیاکانی چین بڕیاریانداوە ئامێری پێشکەوتوو بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکەن.


PM:12:25:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت