گومان ده‌كرێت كۆرۆنا په‌ی به‌خاڵێكی هه‌ستیاری هه‌رێمی كوردستان بردبێت
وێستگه نیوز-تایبه‌ت
شه‌ش كارمه‌ندی كۆمپانیای لۆكس ئه‌جنسی كه له‌مه‌رزی په‌روێزخان پكشنین بۆ كه‌ل و په‌ل و خواردن ده‌كه‌ن گومانیان لێ ده‌كرێت تووشی په‌تای كۆرۆنا بوبێتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند پشكنینی شه‌ش كارمه‌ندی كۆمپانیای لۆكس ئه‌جنسی كه كه‌ل و په‌ل و خوارده‌مه‌نییه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان ده‌پشكنن به‌په‌له نێردرا بۆ شاری به‌غدا وابڕیاره ئه‌مرۆ بگه‌ڕێته‌وه. له‌پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌كه‌لار بۆیان كراوه ده‌ركه‌وتووه یه‌كێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
سه‌رچاوه‌كه ئاگاداره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كارمه‌ندانی كۆمپانیای لۆكس ئه‌جنسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شۆفێره ئێرانییه‌كان و كارمه‌ندانی دیوی ئه‌و دیوی مه‌رزه‌كه‌یش ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا كۆمپانیاكه، پشكنینی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی له‌كارمه‌نده‌كان شاردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێت و تووشی كۆرۆنا بوبێتن، ئه‌وا كارمه‌نده‌كانی تر كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 كه‌سه كاره‌كه‌یان ڕاده‌گرن و كۆمپانیه‌كه رۆژانه 100 ملێۆن دینار زه‌ره‌ر ده‌كات".
سه‌رچاو ه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی وابڕیاره ئه‌مرۆ له‌به‌غداوه پشكنینی ئه‌و شه‌ش كارمه‌نده بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مرۆ د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافرەت و یەک پیاوی تێدایە.
سامان به‌رزنجی وتی کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 91 حالەت و دوو مردن.
ماوه‌ی 69 رۆژه جیهان به‌ده‌ست په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ناڵێنێت و تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی مردووان 16 هه‌زارو ژماره‌ی تووشبووان300 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان
توشبون: 91
مـــردن : 2
چاكبوەوە: 22
كەیسی ماوە: 61
رێژەی چاكبونەوە 26%
رێژەی مـــردن : 2%
AM:11:59:24/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 68216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت