پارێزگاری هه‌ولێر پێشنیازی غه‌رامه‌كردنی پیاده‌رۆكان ده‌كات
پارێزگاری هه‌ولێر، د, فرسه‌ت سۆفی
وێستگه نیوز-
پارێزگاری هه‌ولێر، د, فرسه‌ت سۆفی، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، پێشنیازی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بڕیار ده‌ربكات هه‌رچ كه‌س له‌ماڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه وه‌ك هه‌ندێك ووڵات بڕیاری غه‌رامه‌كردن بیانگرێته‌وه.
د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌لَ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت" له‌مڕۆوه له‌سنوری پارێزگاكه‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی پیاده (واته هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له‌ماڵ) ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌نه‌بێت بۆ پێداویستی زۆر پێویست یا نه‌خۆشخانه، تا ئێستا سزا بۆ ئۆتۆمبێل بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م هاوشێوه‌ی هه‌ندێك وڵات تر سزای غه‌رامه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانێین كه له‌ماڵ دێنه ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت" .
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه "تا پێرێ دۆخی كۆنترۆڵكردنی ڤایره‌سی كۆرۆنا له هه‌ولێر زۆر باش بوو ئێمه له‌قۆناغی حه‌سركردنی ڤایره‌سه‌كه بووین به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كه‌ی سێبیران له‌قۆناغی هێرشكردندا بوین به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێرێ-وه كه‌وتوینه‌ته دۆخێكی تر چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌به‌ركه‌وتووه زۆر جوڵه‌ی كردووه و مامه‌ڵه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردووه بۆیه ئێستا كه‌وتوینه‌ته دۆخی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و حاڵه‌ته، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت به‌و ڕێنماییانه‌ی ئێمه ده‌رمان كردووه پێم وایه ئێمه ده‌گه‌ینه قۆناغێكی زۆر ناخۆش وه له‌وانه‌یه ئه‌وكات له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌كمان ده‌ربچێت، ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت"، له‌ڕێگه‌ی ژماره تیلفۆنی 07502061515 كێ پێویستی به‌خواردن و پێداویستیه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات خواردن و پێداویستی بۆ ده‌به
"نیوه‌ی زیاتری كه‌ره‌نتین كراوانی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر بوون "
د.فرسه‌ت سۆفی ڕونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كۆمه‌ڵگای سێبیران كه‌چۆن تێكه‌ڵی خه‌ڵك بووه و وتی" ئه‌و كه‌سانه‌ی له خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتوون كه‌ره‌نتین كراون، وه ڕێژه‌ی زۆری كه‌ره‌نتین كراوان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ده‌كاته نیوه‌ی زیاتر له پارێزگای هه‌ولێر بوون، نزیكه‌ی 2600 كه‌س كه‌ره‌نتین كراون، وه نزیكه‌ی 900 كه‌س تا ئێستا له‌كه‌ره‌نتیندان، ڕه‌نگه كه‌سانێك له سنوری مونزریه هاتبێتنه‌وه خۆ ئێمه پێمان زانیبێت ده‌ستبه‌جێ هێناومانه‌ته كه‌ره‌نتین و چاومان له‌هیچ كه‌س نه‌پۆشیووه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی سێبیران-یش ڕۆژی 16-2 ئه‌و كه‌سه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌وكات بڕیاری كه‌ره‌نتین كردن له‌كوردستان ده‌رنه‌چوبوو بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ره‌نتین نه‌كرابوو، تا ئێستاش ده‌رنه‌كه‌وتووه كه ئه‌وكه‌سه له‌وكاته‌وه هه‌ڵگری ڤایره‌سه‌كه بووه كه ئه‌مه بۆ پزیشكان جێی سه‌رسوڕمانه كه ئه‌و ماوه درێژه نیشانه‌كانی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتوون یا ئه‌و كه‌سه له‌كه‌سی تری وه‌رگرتووه ئێمه له‌لێكۆڵینه‌وه‌داین له‌وباره‌یه‌وه."
" ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین "
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت" له‌ڕێیی ئه‌م "ڕادیۆ به‌ڕێزه‌ی" ئێوه‌وه داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م تكا ده‌كه‌م كه ته‌حه‌مول بكه‌ن و پابه‌ند بن له‌ماڵ بمێننه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه تێده‌په‌ڕێت ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین تا ئێستا ئێمه باش بوین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یكه‌ن ده‌بنه موسیبه‌ت بۆ خۆیان و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه پابه‌ند بوون."
" له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌ینه به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه "
د.فرسه‌ت سۆفی ئه‌وه‌شی وت" هه‌تا ئێستا ئه‌و هێزانه‌ی له پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی كه هه‌مانن به‌شیان كردوون بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه درێژه بكێشێت چونكه ئه‌وه 10 ڕۆژه ئه‌و هێزانه له ئه‌ركدان ماندوو بوون له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌ینه به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان یا بۆ كه‌ره‌نتین كردنی شوێنێك ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ته‌وقی بكه‌ین كه خه‌ڵك نه‌یه‌تاه ده‌ره‌وه، تا ئێستا دۆخه‌كه باشه ئێمه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین كه‌یس به كه‌یس بنج و بناوانیان ده‌ربهێنین و پشكنینیان بۆ بكه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كان زۆربوون ئه‌وكات ئه‌ركه‌كان زیاد ده‌بن له‌وانه‌یه ئه‌وكات به "فیعلی" پێویستمان به‌هێزی زیاتر ببێت."
"ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كان و ژماره‌ی ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد "
ده‌رباره‌ی توانای نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت" نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه و ئیماراتی كه هه‌ریه‌كه‌یان په‌نجا قه‌ره‌وێڵه‌یه ته‌رخانمان كردووه بۆ كه‌یسی توشبووی كۆرۆنا، وه خه‌ریكین نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كه چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه خه‌ریكه چۆڵی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نه‌خۆش ده‌به‌ینه ئه‌وێ وه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ئێمه وه هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرمان هه‌یه كه خه‌ریكین ئه‌ویش ئاماده ده‌كه‌ین بۆ نه‌خۆش واته به‌گشتی ده‌توانین جێگای دوو هه‌زار نه‌خۆش بكه‌ینه‌وه."
ده‌رباره‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانیش؟ د.فرسه‌ت سۆفی له‌وه‌ڵامدا وتی" ژماره‌ی ئامێره‌كان سنوردارن له‌وانه‌یه به حكومی و ئه‌هلی هه‌مووی نه‌گاته دوو هه‌زار ئامێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان له‌خه‌ڵكی خێرخواز كردووه ئه‌و ئامێره‌مان بۆ بكڕن تا ئێستا 10 ئامێریان بۆ كڕیوین."
"په‌یامی پارێزگار بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر "
پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا په‌یامی بۆ خه‌ڵك هه‌بوو له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م ته‌نها پشوو درێژ بن و له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی پێویستیان هه‌یه ڕزق و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر كاركردنی ڕۆژانه بووه ئێمه سه‌به‌ته‌ی خۆراكی و پێداویستی ڕۆژییان بۆ ده‌نێرینه ماڵه‌وه له‌ڕێگای هێڵی گه‌رمی (07502061515) وه‌هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌ین هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت نه‌خه‌وین شه‌ونخونی بكه‌ین له‌خزمه‌ت خه‌ڵكی خۆماندابین به‌ڵام ته‌نها تاكه داواكاریمان ئه‌وه‌یه له‌ماڵ دابنیشن نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه."
AM:11:06:24/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 10112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت