ته‌ندروستی ئێران: زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌سی تووشبوو به كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
ئێران له‌دوای چین به‌خێرایی په‌تای كۆرۆنای تیادا بڵاوبووه‌وه- ئاژانسی میهر
وێستگه نیوز- ئاژانسی میهر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ڕایگه‌یاند كه تا رۆژی سێشه‌ممه، 29 هه‌زارو 23 کەسی ئێرانی تووشی کۆرۆنا بوونه له‌و رێژه‌یه‌ش 1812 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نیدا ئاشكرای كرد كه 1411 کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا هاتوون. به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 23 هه‌زارو 29 كه‌س.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه 8 هه‌زارو 376 كه‌س نه‌خۆشخانه‌كانیان جێ هێشتووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك وتیشی "به‌داخه‌وه 1812 كه‌س مردوون".
ئێران له‌دوای ووڵاتی چین ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌خێرایی تیا بڵاوبۆوه كه یه‌كه‌م تووشبوو له شاری قومی ئێران ڕاگه‌یاندرا دواتر ڤایرۆسه‌كه سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی ته‌نی
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جیهانی، مردن به‌م په‌تایه 16 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌و ژماره‌ی تووشبوانیش له‌سه‌رو 350 هه‌زار كه‌سه‌وه‌یه.
AM:10:17:24/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت