قایمقامی كفری: بازاڕی گەورە دادەخەین


وێستگە نیوز-تانیا كفری
قایمقامی كفری ئاشكرایكرد كە بەشێك لە خەڵكی پابەند نین بە رێنماییەكانەوە، لەبەر ئەوە رێكارەكان توند تر دەكەن.

لە لێدوانێكی بۆ وێستگە نیوز جەلال شێخ نوری قایمقامی كفری باسی لەوە كرد كە بەشێك لە خەڵك بەدەر لە رێنماییەكان بۆ گەڕان و مەبەستی پیاسەكردن و كات بەسەر بردن  دەچنە بازاڕ، لەبەر ئەوە لە دوای نیوەڕوان بازاڕی گەورە دادەخەن.

باسی لەوەشكرد كە سزای بەشێك لەو شۆفێرانە دراوە كە پابەندی رێنماییەكان نین بە پێی قورسی سەرپێچییەكان، ئاشكراشیكرد كە لیژنە ئەمنیەكان دەگەڕێنن بە سەر ناوچەكاندا و رێگە نادەن خەڵك لە دەرەوە بێت، ئەگەر بۆ پێداوتیسی گرنگ نەبێت.

قایمقامی كفری لە كۆتایدا داوای لە دانیشتیوانی ناوچەكەی كرد كە پابەندبن بە رێنماییەكان و بۆ پێویستی نەبێت هاتوچۆ نەكەن، جەختی كردەوە ئەو رێكارنە لە بەرژەوەندی خۆیانە.

د.ح
 


PM:01:22:23/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت