ژمارەی مردن بە كۆرۆنا زۆر بەرزبوه‌تەوە


وێستگە نیوز ـ
لە 24 كاتژمێری رابردوودا رێژەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان زۆر زیادی كردووە، بەجۆرێك ژمارەی مردووان 14 هەزاری تێپەڕاند.


بەپێی ئامارە فەرمییەكانی جیهان، لە تەواوی جیهان 14 هەزار و 573 توشبووی كۆرۆنا تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە گیانیان لەدەستداوە.

تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوودا شەش توشبووی ڤایرۆسەكە لە چین گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گەیشتە سێ‌ هەزار و 261 كەس، جگەلەوەش هەر لەو ماوەیەدا 651 توشبوی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتە بە ڤایرۆكە گەیشتە پێنج هەزار و 476.

هەر لە 24 كاتژمێری رابردوودا، لە ئەمریكا 98 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە 400 كەس، هەر لەو ماوەیەدا 375 توشبووی ڤایرۆسەكە لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدانی ئەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە هەزار و 756 كەس.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی جیهان، لە 24 كاتژمێری رابردوودا  نۆ  توشبووی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتە بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 93 كەس، جگەلەوەش هەر لەو ماوەیەدا 129 توشبووی ڤایرۆسەكە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتە هەزار و 685 كەس.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 112 توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ فه‌ره‌نسا گیانیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردووانی ئەو وڵاتە بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 674 كەس.



PM:10:08:22/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 13864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو