یەكەم پزیشك لە فەڕەنسا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا


 

 

وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندورستی فەرەنسا گیان لەدەستدانی یەكەم پزیشكی بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیاند.

ئۆلیڤەر ڤیران وەزیری تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند پزیشكێك بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنای نوێ گیانی لە دەستداوە.

ڤیران وتی" ئێوارەی دوێنێ گیانلەدەستدانی پزیشكێم پێ راگەیەندراوە، بە پێی زانیاریەكان ئەوە یەكەم حاڵەتی تووشبوونی پزیشكە بە كۆرۆنا".

ڤيران رەتیكردەوە هیچ زانیاریەكی دیكە بدات، ئەوەش وەك رێزێك بۆ  خواستی بنەماڵەی پزیشكەكە و نهێنی تەندروستی.

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە فەرەنسا گەیشتۆتە 12 هەزار و 612 كەس، هەورەها ژمارەی مردن تا ئێستا لەو وڵاتە 450 كەسە هەتا ئێوارەی دوێنێ.
 

 

 


PM:04:26:22/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت