رێژەی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە جیهان بەردەوام لە هەڵكشاندایە



وێستگەنیوز-

رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تەواوی وڵاتانی جیهان گەیشتە سەروو 316 هەزار و بەردەوامیش رێژەكە روو لە زیادبوون دەكات.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، رێژەی توشبووانی كۆرۆرنا لە جیهان تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە گەیشتە 316 هەزار و 67 كەس، ئەمەش دەریدەخان لە شەوی رابردوەوە رێژەی توشبوون بەو ڤایرۆسە لە جیهان نزیكەی 16 هەزار زیادی كردووە، كە ئەمەش رێژەیەكی زۆر و خێرایە.

هەر بەپێی ئامارە فەرمییە جیهانییەكان، لە تەواوی وڵاتان تا ئێستا 13 هەزار و 598 توشبوو گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، ئەمەش بەراورد بە شەوی رابردوو نزیكەی هەزار گیان لەدەستدان زیادی كردووە، ئەمەش دەریدەخات كە ڤایرۆسەكە چەند كوشندەیە و چەند بەخێرایی مرۆڤەكان لەناودەبات.

جگەلەوەش تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە 95 هەزار و 892 توشبووی ئەو ڤایرۆسە چاكبوونەتەوە، ئەم رێژەیە پێمان دەڵێت، ئەگەر مرۆڤەكان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان لە جیهان دەتوانن زاڵ بن بەسەر ڤایرۆسەكە و هێشتا ئەومێد هەیە و ژیان بەردەوامی دەبێت. 

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتایی ساڵی رابردوو لە چین سەریهەڵدا و دواتر بە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بڵاوبۆوە، كە تا ئێستا لەدوای چین (ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەمریكا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا،


PM:04:03:22/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو