کۆمپانیای دانە غاز: لە کارەکانمان لە عیراق و کوردستان بەردەوامین



وێستگە نیوز- 

کۆمپانیان دانەغاز رایگەیاند، لە کارەکانیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر کارەکانی ئەوان نەبووە. 

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، " 75%ی کۆی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای دانەغاز لە بواری غازی سروشتیدایە کە بە گوێرەی رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتەکان کردویانە، ئەو رێککەوتنانەش 50%ی کۆی داهاتی ساڵانەی کۆمپانیاکەیان پێکدەهێنێت و "هەڵکشان و داشکانی نرخی نەوت کاریگەری ناکات سەر داهاتی ساڵانەمان"
 
راشیگەیاندووە، " بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان رۆژانە دەگاتە 400 ملیۆن پێ سێجا". 

ئاماژە بەوەش دراوە، "کۆمپانیای دانەغاز پەرە بەکارەکانی لە ساڵی 2020 دەدات و پاراستنی گیانی کارمەندەکانیشیان لە مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێشەوەی کارەکانیان دەبێت، هەروەها  کارکردن لە کەرتی وزە بە گوێرەی پلانی ئامادەکراو بەردەوامی دەبێت". 


AM:11:45:22/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت