كەشناسی: كۆتایی بە شەپۆلی بارانبارين دێت
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یەكشه‌ممه 22ی ئازاری 2020 بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری بارانبارینی به لێزمه ئەمڕۆ لە سلێمانی هەیە و شارەكانی دیكە هەور و نیمچە هەور دەبن.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: هەور و نمە باران دەبێت، لە پارێزگای سلێمانی باران و هەورەبروسكە بەردەوام دەبێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 17، سلێمانی 16، دهۆك 17، كه‌ركوك 19 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه 21ی ئازاری 2020، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما روو لە بەرز بوونەوە دەكەن.
هەروەها رێژەی باران بارین بڵاوكراوەتەوە و بە پێی ئەو رێژەی لە 24 كاتژمێردا زۆرترین باران بارین لە ناوچەی بەرزنجەی سلێمانی بووە.
د.ح
AM:11:33:22/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت