پۆلیسی دهۆك زیانەكانی لافاوەكەی دوێنێ رادەگەیەنێت


وێستگە نیوز-
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند كە لە ئەنجامی لافاوەكەی دوێنێی شارەكەیان، دوو كەس گیانیان لە دەستداوە.

 بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند زیانی گەورە كەوتۆتەوە لە ئەنجامی ئەو لافاوە، نزیكەی  400 خانو لەگەڵ 100 دوكان زیانیان پێگەیشتووە، وتیشی: دوو كەس گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی: 21 خێزان لە ناو خانو رزگاركراون و 11هاووڵاتیش لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان رزگاركراون، هەروەها 61 ئۆتۆمبێل ئاوبردوونی.

 بێوار عەبدولعەزیز راشیگەیاند كە 30 سەر مەڕوبزن لە شاری ئاكرێ خنكاون.

د.ح
 


PM:02:21:19/03/2020












ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت