عیراق.. حاڵەتێكی دیكەی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا


وێستگە نیوز-
لە عیراق شەش كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و حاڵەتێكی دیكەی مردن تۆماركرا.

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عیراق شەش حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكان بەغدا و دیالە تۆماركرا، هەروەها كەسێكیش لە شاری بەسرە گیانی لە دەستدا.  

هەروەها لە راگەیەندراوەكە هاتووە 105 پشكنین ئەنجامدراوە لە ناویاندا پێنج حاڵەت لە رەسافەی بەغدا تۆماركراوە و حاڵەتێكیشان لە دیالە بووە.

بەو جۆرە بە پێی زانیاریەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق 164 حاڵەت تا ئیستا تۆماركراون بە هەرێمی كوردستانیشەوە، 43 كەسیان چاك بوونەتەوە و 12 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
 



PM:02:05:18/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت